هونەرمەندی ناسراو سالار مەحمود كلیپێكی نوێ لەگەڵ هونەرمەندی لاو سەركۆ سەردار بڵاویدەكەنەوە.
سالار مەحمود و سەركۆ سەردار لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی بۆ من نابیت بڵاودەكەنەوە كە لە تێكستەكەی تێكەڵ لەنێوان فۆلكۆر و سەركۆ سەردار، ئاوازەكەشی لە لایەن سەركۆ خۆیەوە دانرا و كاری دابەشكردنی میوزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن ئەفشین شوكرییەوە كاری بۆ كراوە.
كلیپی گۆرانییەكەش لە كوردستان وێنەگیراوە و خەیبەر ڕەفیق كاری وێنەگرتن و دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.