بانگەشەی ڕیفراندۆمە دەستوورییەکەی تورکیا بۆ هەموو پارتەکان وەک و یەک نییە، پارتی داد و گەشەپێدان کە هاواری بۆ "بەڵێ" سەرجەم ئامڕازەکانی بانگەشەی ڕیفراندۆمی بەکارهێنا و هەدەپەش دەڵیت بۆ ئێمە ڕیفراندۆمەکە لەژێر هەڕەشە و گوشار و توندوتیژیدایە.
پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە ڕایگەیاند رووبەڕووی ئاستەنگ و بەربەستی گەورە بوونەتەوە لە بانگەشەی نەخێر بۆ ڕیفراندۆمی هەمواری دەستووری تورکیا ، کە بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
تەنها هەدەپە نییە کە باس لە ئاستەنگەکانی بانگەشەی ڕیفراندۆمەکە دەکات بەڵکو پارتی گەلی کۆماری جەهەپە ئەوانیش بەدەست ڕێگرییەکانەوە دەناڵێنن:"پاڵپشتیکارانی دەنگی نەخێر رێگەیان لێدەگیرێت و رێگەنادرێت بانگەشە بکەن".
ئەوان نایشارنەوە کە بەهۆی بانگەشەی ناوە رووبەڕووی هەڕەشە، تووندوتیژی و دەستگیرکردن دەبنەوە و ناتوانن وەک پێویست سوودیش لە کەناڵەکانی راگەیاندن وەربگرن بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان.
دەنگدان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری دەستووری تورکیا لە دەرەوە دەستیپێکردووە و رۆژی 16ی ئەم مانگەش ڕیفراندۆمەکە لە ناوخۆی تورکیادا ئەنجام دەدرێت.