ڤیدیۆ.. لاهور جەنگی پشتیوانی خۆی بۆ كاندیدێكی یەكێتی لە بازنەی (یەك)ی هەولێر ڕاگەیاند

ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی پشتیوانی خۆی بۆ كاندیدێكی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لە لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە بازنەی (یەك)ی شاری هەولێر دەربڕی. 

لاهور شێخ جەنگی بەشێوەیەکی فەرمی پشتگیری خۆی بۆ (فەیسەڵ كەریم خان مەحمود برادۆستی)، كاندیدی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە بازنەی یەكی پارێزگای هەولێر ژمارە (٢٤) لە سنوری قەزایی سۆران ڕاگەیاند. 

بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لاهور جەنگی داوا لە دەنگدەرانی سنوری قەزایی سۆران دەکات کە متمانەی خۆیان بە كاندیدی ژمارە (٢٤) ببەخشن. 



PM:12:10:06/10/2021