ئه‌مشه‌و 12ی تشرینی یه‌که‌م یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل وێنه‌ی ڤیدیۆی 30 دیلی داعشیان بڵاوکرده‌وه که له‌شه‌ڕدا له‌کوبانی ده‌ستگیرکراون.
یه‌په‌گه له‌کوبانی له کاتێکدا ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی بڵاوکردۆته‌وه، هیچ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌کردووه که ئه‌م دیلانه‌ی داعش له‌ماوه‌ی ئه‌و 28 رۆژه‌دا ده‌ستگیرکراون، یان هه‌ر ئه‌مرۆ 12 تشرینی یه‌که‌م ده‌ستگیرکراون.
ئه‌وه‌ی سه‌رنج ده‌درێت، چه‌کدارانی داعش که هاوڵاتیه‌کی کورد ده‌ستگیرده‌که‌ن، نه‌ک شه‌رڤانێک سه‌ری لێ ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام وێنه‌ی ئه‌م دیلانه ده‌بینێت، هه‌ست ناکه‌یت هیچ کێشه‌یه‌کیان هه‌بێت.
ئه‌م ڤیدیۆیه له‌چه‌ندین ماڵپه‌ری تورکی ئه‌مشه‌و بلآوبۆته‌وه، هاوکات که وه‌فده‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ردانی کوبانیان کرد‌و هاتنه‌وه باسیان له‌چه‌ندین دیلی داعش کرد که‌له‌لای یه‌په‌گه‌یه. هاوکات زۆرێک له‌به‌یانه‌کانی یه‌په‌گه باس له به دیلگرتنی چه‌ندان چه‌کداری داعش ده‌که‌ن. ئه‌م لینکه‌ش یه‌کێکه له
ماڵپه‌ره تورکییه‌کان