ڤیدیۆ.. تورکیا بە فڕۆکەی F16 هێرشێکی فراوانی لە قەزای ئامێدی دەستپێکردووە و لە یەك کاتدا چەند شوێنیان لە سنۆری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.
پەیامنێری ( سپی) رایگەیاند" کەمێک پێش ئێستا سوپای تورکیا بە فڕۆکەی F16 هێرشێکی چڕی بۆسەر بەرزاییەکانی دێرەلوک و چیای متین دەستپێکردووە"
.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەر ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە یەك کاتدا چەند شوێنیان لە سنۆری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو
هێزەکانی تورکیا لە نێوان هەردوو گوندی کانی بەلاڤێ و بێلیزانی لەسەر رێگای سەرەکی هەردوو ناحیەی بامەرنی و کانی ماسی لە سنوری قەزای ئامێدی بازگەیان داناوە.
بۆ بینینی ساتی هێرشەکان جوێنی تیلیگرامی سپی بکەن:https://t.me/speemedia