بە درێژای ئەمرۆ و تا ئێستا بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاو تۆپخانەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی چەندان ناوچەی باشوری کوردستان، هەر ئەمشەو بۆردومانی قەندیل و چیای متین و گارە و دەوربەی پێجوێن و شارباژێڕ کرا.
بەیانی ئەمڕۆش چوار شەممە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە بەیانییەوە تا ئێستا بەرزاییەکانی گوندی گوهەرزێ و بەلاڤە لە زنجیرەی چیای مەتین لە ناحیەی دێرەلۆکی سەر بە قەزای ئامێدی زیاتر لە ٦٥ جار تۆپباران کران، ترس و دلەراوکێ لەلای دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە، لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەشدا بەمشەوە بە فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆردومانی ناوچەی مەتین بە خەستی دەکات.
ڤیدیۆی تۆپارانەکانی تورکیا لە ناوچەی مەتین لە ئامێدی لە جۆینی تێلیگرامی سپی
لەم لینکەوە ببینە..