ڤیدیۆ.. هاوسەری کوڕەکەی ئیسماعیل هەنیە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

هاوسەری کوڕێکی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. 

هاوسەری کوڕێکی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە کە تێیدا سەرخۆشی لە کوژرانی باوکی هاوسەرەکەی دەکات کە ئەویش مانگی نیسانی ئەمساڵ لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە غەززە کوژرا. 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە جۆینی تەلەگرامی ماڵپەڕی (سپی) بکە

مانگی نیسانی ئەمساڵ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کەرتی غەززە سێ کوڕ و چەند نەوەیەکی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس کوژران. 

هەروەها لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیشدا خوشکێکی ئیسماعیل هەنیە و زاوایەکی لەگەڵ ١١ کەسی دیکەش لە ماڵەکەی خۆیدا کوژران.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش ئیسماعیل هەنیە لەگەڵ پاسەوانێكی، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بە موشەك کرانە ئامانج و بەهۆیەوە کوژران. 



PM:02:10:31/07/2024