ئەمرۆ فەرماندەی ئەو هێزەی پێشمەرگە کەوا بڕیارە بچنە کوبانێ و ئێستا لە دەروازەی پرسووسن، لەگەڵ ٩ پێشمەرگەدا چوونە کوبانێ بمەبەستی کۆبوونەوە.
پاش گەیشتنیان، لە کوبانێ لەگەڵ وەزیری بەرگری عیسمەت شێخ حەسەن و کۆمەڵێک سەرکردەی تری سەربازی یەپەگە کۆبوونەوە لەسەر چۆنێتی بەشداریکردنی هێزی پێشمەرگە لەشەڕی دژی داعشدا لە کوبانێ.
ئێستا فەرماندەییەکە و ٩ پێشمەرگەکە گەڕاونەتەوە بۆ دەروازەی پڕسووس و بۆ بڕیاردان لەسەر پەڕینەوە بۆ نێو کوبانێ و چۆنێتی بەشداریکردنیان لە شەڕی دژە داعشدا.
