ڤیدیۆ.. ژنێكی دووگیانی جەزائیری لە ریزی شەڕڤانانی كۆبانێ

‌لیندە
لیندە شەلەبی، ژنێكی خەڵكی جەزائیرە كە لەكاتێكدا دووگیانە لە ریزی شەڕڤانانی كورد دژی چەكدارانی داعش لە كۆبانێ شەڕ دەكات.

كەناڵی تەلەفزیۆنی "الخبر" لەپرۆگرامی (عن قرب) راپۆرتێكی لەسەر ئەم ژنە بڵاوكردەوە. ئەم ژنە ماوەی حەوت ساڵە خێزانەكەی خۆی نەدیوە‌و سوورە لەسەر ئەوەش كە شانبەشانی شەڕڤانانی كورد دژی چەكدارانی داعش شەڕ بكات.

لیندەی تەمەن 48 ساڵ لەڕێگەی هەڵسوڕاوانی كورد لە بەرنامەیەكدا لە تەلەفزیۆنی "الخبر" لەگەڵ بنەماڵەكەی قسەی كرد، بنەماڵەكەی پێیانوابوو ئەو ماوەیەك لەوە پێش كوژراوە.

لیندە لەو بەرنامە تەلەفزیۆنییەدا دەڵێت "كۆبانێ وەك نیشتمانەكەم جەزائیر خۆش دەوێت‌و ئامادەم تا دوا هەناسەی شەڕی بۆ بكەم".

لیندە چەند ساڵ لەوەپێش لەگەڵ پیاوێكی كوردی خەڵكی كۆبانێ هاوسەرگیری كردوە‌و ئێستا چاوەڕوانی لەدایكبوونی یەكەم منداڵیەتی.






PM:09:07:12/12/2014