ڤیدیۆی ژنێکی به‌ته‌مه‌نی سوری قسه له‌گه‌ڵ ده‌وریه‌یه‌کی چه‌کدارانی داعش ده‌کات و هێرشی توندیان ده‌کاته سه‌رو پێیان ده‌ڵێت" شه‌یتانینه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا".
ژنه به‌ته‌مه‌نه‌که که له‌به‌ر ئۆتۆمبیلی داعشه‌کاندا ده‌وه‌ستێت، پێیان ده‌ڵێت" سه‌ربڕین حه‌رامه، واز له سه‌ربڕینی خه‌ڵک بهێنن ئه‌و کورده‌ی سه‌رتان بڕی حه‌رامه".
هه‌روه‌ها ژنه‌که پێیان ده‌ڵێت" به‌گه‌رێنه‌وه بۆ ڕێگای خوا".
دواتر پێیان ده‌ڵێت" که‌رانه" و هه‌روه‌ها " ده‌وڵه‌ته‌که‌تان مه‌لعونه"و چه‌ندین ئایاتی قورئانیان بۆ ده‌هێنێته‌وه.
ژنه به‌ته‌مه‌نه‌که ده‌یه‌وێت چه‌کداره‌کانی داعش بیگه‌یه‌ننه ماڵی که‌سێکی، به‌ڵام نایگه‌یه‌نن و وازی لێده‌هێنن.