چەند رۆژێکە شەڕڤانی یەپەگە دەستیان بەهێرشێکی زۆر گرنگ کردووە بۆ سەر چیای عەبدولعەزیزو چەندین لوتکەی ئەو چیایەیان ئازادکردووە.
بەپێی سەرچاوەکانی یەپەگە زیاتر لە ٧٠% ئەو چیایە کەوتۆتە دەست شەڕڤانان، دوا لوتکەی ئەو چیایە کە لەلایەن شەڕڤانانەوە ئازادکران لوتکەی " کزوان"ە کە ئەمڕۆ ٥/٢٠ ئازادکرا.
چیای عەبدولعەزیز دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی کوبانێوە، هەروەها دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی پایتەختی داعش شاری "رەقە"وە. ئەو زنجیرە چیایە زۆر نزیکە لە کوبانێوە.
ئەم ڤیدیۆیە ئەمڕۆ ٥/٢٠ لە پەیجی یەپەگە بڵاوکراوەتەوە کە کۆنترۆڵکردنی زنجیرە چیای " کزوان"ە و چەند بەشێکی کەمی سەرجەم شاخەکە ماوە کە ئازاد بکرێت.