خانمە ئەکتەری ناسراوی کورد "بەیان
عوسمان" ناسراو بە وەنەوشە دوای دابڕانێکی زۆر دەرکەوتەوە و لە
چاوپێکەوتنێکدا گۆرانییەکی مەرزییە دەڵێتەوە
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە ڕێگەی ماڵپەری
"کەی مەگەزین"ـەوە بڵاوکراوەتەوە، وەنەوشە پەیامێکی بڵاوکردەوە، ھەر لەو گرتە ڤیدیۆییەشدا
بۆ یەکەمجار گۆرانییەکی "مەرزییە فەریقی" کۆچکردوو دەڵێتەوە.
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە
وەنەوشە لە ئێستادا هەرێمی کوردستانی جێ هێشتووە و وەک پەنابەر ڕوویکردووەتە یەکێک
لە وڵاتە ئەوروپییەکان.