پاش ئه‌وه كوڕێك له‌ناو پاسێكدا كه زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كانی كچ بوون، گێچه‌ڵی سێكسی به یه‌كێكیان ده‌كات، كچه‌كه لێی ده‌دات و به‌دوای ئه‌ویشدا زۆرێك له‌كچه‌كانی تریش ده‌كه‌ونه لێدانی.
ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یڵی بریتانیا بڵاویكرده‌وه، له‌میانه‌ی ئه‌و روداوه‌دا كه له‌ناو پاسێك له‌پارێزگای كۆكایلیی له‌باكوری خۆرئاوای كۆماری توركیا رویداوه، ده‌ووترێت كوڕێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵ كه ناوه‌كه‌ی ته‌نها به (AEA) هێنراوه، ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیشان كچێكی ناو پاسه‌كه داوه. له‌به‌رامبه‌ردا كچه‌كه كه‌وتووه‌ته لێدانی كوڕه‌كه‌و كاتێكیش كوڕه‌كه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر به لێدانه‌كه نه‌بووه، كچه‌كانی تری ناوپاسه‌كه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی كه‌مپینی لێدانیان بۆ كردبێته‌وه، ده‌كه‌ونه لێدانی سه‌رو شان و ته‌نانه‌ت تێهه‌ڵدانی.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی لێدانه‌كه تابێت زیاتر ده‌بێت، كوڕه‌كه ناچار ده‌بێت له‌كاتی وه‌ستانی پاسه‌كه‌دا دابه‌زێت و رابكات. به‌ڵام دواترش له‌لایه‌ن سه‌رنشینێكی تری پاسه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت و له‌لایه‌ن پۆلیسی بنكه‌یه‌كی نزیك وه‌ستانه‌كه، ده‌ستگیركراوه.
چه‌ند شایته‌حاڵێكی روداوه ده‌ڵێن، پاش ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیشان ئه‌و كچه داوه، كچه‌كه هاواریكردووه‌و ده‌ستی كردووه به لێدانی، دواتر كچه‌كانی تریش كه‌وتونه‌ته لێدانی.
روداوه‌كه به كامێرای ئه‌منی ناو پاسه‌كه گیراوه‌و به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه، ڤیدیۆكه راده‌ستی پۆلیس كراوه.
له‌ئینگلیزییه‌وه:والی عه‌لی