پزیشکانی پەیمانگای تەندروستی نەتەوەیی ئەمەریکا دیارترین نیشانە دیارەکانی نزیکبوونەوەی مرۆڤ لە مردن ئاشکرا دەکات.
گۆڤاری ئێکسپرێسی بەریتانی ئەو توێژینەوەی زانستییەی بڵاوکردەوە کە نیشانەی مردنی پێشوەختەن لە مرۆڤدا دەردەکەون، لەوانە تەنگە نەفەسی، هەروەها ئەو مرۆڤانەی بەتەمەنن، یان نەخۆشن هۆشی لە دەستدەدات، یان خەمۆکی و دڵەڕاوکێی تووش دەبێت، پاش ماوەیەکی کەم دەمرێت.
یەکێک لە نیشانەکانی تر هەست بە هیلاکیەکی زۆر و هەستکردن بەبێ خەوی، هەروەها خواردن و خواردنەوە ناخوات، یان زۆر کەم دەخوات.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە، هەر کەسێک کە هەموو ئەو نیشانانەی تێدا بێت، مەرج نییە نیشانەی پێشوەختی گیان لە دەستدان بن، بەڵام ئەگەر یەک نیشانەی تێدا بێت، رەنگە ببێتە مایەی مردن، بەڵام ئەگەر کەسێک نەخۆشی مەترسیداری هەبێت ئەو تەندروستی زۆر بە خراپی و لەماوەیەکی کەمدا باری تەندروستی تێکدەچێت.
لە نیشانەکانی تر کە وەک ئەو میدیا بەریتانییە بڵاویکردۆتەوە، کەسەکە هەست بە سەرمابوون دەکات و پێستەکەی شین دەبێتەوەو هەناسەدانی هێواش دەبێت و لەگەڵ لێدانی دڵی خاو دەبێتەوە.