پزیشكێكی دیاری كورد باس لە سوودە تەندروستییەكانی ڕۆژوو بۆ كەسی ڕۆژووەوان دەكات و دەڵێت" بۆ خۆ زەعیف كردن و ڕزگاربوون لە قەڵەوی بە سوودە".
د. ڕۆژین مەهدی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەی فەیسبووک باس لە سوودەكانی ڕۆژووگرتن دەکات و دەڵێت" پێستی مرۆڤ جوان دەكات و مێشك و زاكیرە بەهێز دەكات و خانەكانی لاشە گەنج دەكاتەوە و بەرگری لاشە بەهێز دەكات و كۆئەندامی هەرس باش دەكات".
ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژووو دەبێتە هۆی ئەوەی لەش لە ژەهر پاك ببێتەوە و دوو دڵی و ڕاڕایی نەهێڵێت و ڕێژەی شەكر لە خوێندا دادەبەزێنێت و كێشی جەستە و چەوری دادەبەزێنێت و لە هەمان كاتدا خڕۆكە سوور و سپییەكان زیاد دەكات.