قاوە مەترسی شەکرە کەم دەکاتەوە

مەترسی توشبوون بە شەکرە لەجۆری ٢ کەمدەکاتەوە وە قاوە دەتوانێت پارێزگاریت لێبکات لە توشبوون بە نە خۆشیەکانی مێشک لەوانە ئەلزەهایمەر و جگەر دەپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشی هەروەها هاوکارە لە کەم کردنەوەی.

لە جیهاندا زیاتر لە دوو ملیار کوپ قاوە دەخورێتەوە، ئەو خواردنەوەى کە لە جیهان خواستێکى زۆرى لەسەرە، تەنانەت لە هەندێک وڵات یەکێکە لە پایەکانى ئابورى، وگرانترین جۆری قاوە ئەو قاوەیەیە کە لە پیسای فیل دروست دەکرێت کە تەنها یەک کوپ لەوقاوەیە نرخەکەی ٥٠ دۆلارە.

سودەکانی قاوە

قاوە هاوکارە لەوەی کەم تر هەست بە ماندوبون بکەیت و وزەی جەستەش زیاتر دەکات ولە بەر ئەوەی مادەی کافایینی تێدایە هاوکارە لە زیادکردنی مێتابۆلیزمی جەستە کەدەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چەوری لە جەستەدا قاوە دەبێتە هۆکارێک بۆ زایاد کردنی چالاکی جەستە ئەمەش بە هۆی زیاد کردنی چەند هۆرمۆنێکەوەیە، قاوە ڤیتامینەکانی b2 b3 b5  و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و لەپێکهاتەی قاوەدا هەیە.

مەترسی توشبوون بە شەکرە لەجۆری ٢ کەمدەکاتەوە وە قاوە دەتوانێت پارێزگاریت لێبکات لە توشبوون بە نە خۆشیەکانی مێشک لەوانە ئەلزەهایمەر و جگەر دەپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشی هەروەها هاوکارە لە کەم کردنەوەی خەمۆکی ، مەترسیەکانی توش بوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

قاوە گوشاری خوێن بەرز دەکاتەوە و بەسودە بۆ ئەوکەسانەی گوشاری خوێنیان لاوازە، بەڵام  ئەوکەسانەی گوشاری خوێنیان بەرزە دەبێت بەپێی رێنمای پزیشک رۆژانە قاوە بخۆنەوە .

 قاوە سیستەمی بەر هەڵستی جەستە بە هێز دەکات و رێگری دەکات لە مردنی پێش وەخت هەروەها قاوە چارەسەرە بۆسەرئێشە چونکە مادەی کافا ئینی تێدایە قاوە یارمەتی دەرێکی بە هێزە بۆدابەزاندی کێش چونکە ئارەزوی خواردن کەم دەکاتاوە.

 ئەوکەسانەی قاوە دەخۆنەوە کەم تر توشی نەخۆشیەکانی دڵ دەبن، هەروەها  توانای سێکسی باشدەکات و وروژمی خوێن بۆ ناوچە تایبەتەکان زیاد دەکات .

توێژینەوەیەک کە لە ئەمریکا کرا لەسەر ٨١ هەزار کەس کرا دەری خست کە ترسی بەردی گورچیلە بە ڕێژەی ٪١٠ کەم دەبێتەوە.

هەرجارێک کەسێک ٢٤٠ مل کافاین وەربگرێت (ڕۆژی دوو کوپ یان سێ کوپ)بە شێوەیەکی ئاشکرا یارمەتی دەرێکی باشە بۆ چاکبوونی ئەو کەسانەی کە توشی هەڵامەت بوون و نیشانەی تەمەڵییەکانیان نامێنێت و توێژینەوەکان دەریان خستوە کە خواردنی کافاین لەگەڵ لەناوبەرە ئازارییەکان کاریگەری دەرمانەکە لەسەر لەشی مرۆڤ خێرا دەکات.

زیانەکانی قاوە

گەر بە رێژەیەکی زۆر قاوە بخورێتەوە ئەوا دەبێتە هۆی لەرزین و خەو زراندن و گێژبوون نائارامی .

ئەو کەسانی کەم خوێنن خواردنەوەی قاوە زیانیان پێدەگەیەنێت، هەروەها بۆ خانمانی دووگیان و شیردەر و ئەوکەسەنەی  کێشەی پوکانەوەی ئێسکەکانیان هەیە زیانبەخشە.

 خواردنەوەی قاوە لە بەیانیان دا بە گەدەی بەتاڵ زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دەردانی بڕێکی زۆری ترشەڵۆکی ڕێخۆڵەکان هەوەها کەم بوونەوەی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین لە مێشکدا.

هەرکەسێک لەسەر خواردنی کافاین ڕانەهاتبێت یان زۆری خواردبێت توشی دڵەراوکێ و توڕەیی و بێ خەوی دەبێت.

مادەیەکی میزپێکەرە ، ڕێژەی میزکردن زیاد دەکات ...بەتایبەتی بە شێوەیەکی خۆنەویست.

ماددەی کافاین لە دایکەوە بەهۆی شیرپێدانەوە بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە ئەویش دەبێتە هۆی توشبوونیان بە بێ خەوی و بێ هێزی .

وێڵاش ڕێگا لە گواستنەوەی کافایین بۆ کۆرپەلە ناگرێت ،ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵی ئەو منداڵەی کەلە سکی دایە.

 

 

 

 




AM:10:01:30/07/2022