تەندروستی نەینەوا ڕایدەگەیەنێت" تائێستا ١٠ حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکە تۆمارکراوە".
دكتۆر به‌شار جادر وته‌بێژی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ رایگه‌یاندووە" تیمه‌كانمان ١٠ حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه‌ی تای خوێنبه‌ربوونیان له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه تۆماركردووه کە دوو حاڵه‌تیان گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌فته‌ی ڕابردوو ژنێكی توشبوو به تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ستداوه، هاوسه‌ره‌كه‌شی دوای توشبوونی به نه‌خۆشییه‌كه كه‌ره‌نتین كراوه و له ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه.