ئەمڕۆ شەممە ٦ی تەموزی ٢٠٢٤ له پارێزگای زیقار، چوار حاڵه‌تی نوێی گیان له‌ده‌ستدان و ٢٦ تووشبوی تای خوێنبه‌ربوون تۆمار کران.
محه‌مه‌د عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڤێتێرنه‌ری پارێزگای زیقار، رایگه‌یاند" ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تای خوێنبه‌ربون گه‌یشته ٢٦ حاڵه‌ت، له‌گه‌ڵ چوار حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان كه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاری زیقار تۆماركراون و زۆرترین تووشبوش كه نۆ حاڵه‌ته له پارێزگای شهترهیه تۆمارکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم رێکارە پزیشیکییەکانیان دەستپێکردووە و تیمەکانیان لە ئێستادا بەسەر ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای زیقاردا دابەشکراون، لەگەڵ ٢١ تیمی ڤێتێرنەری ده‌رمانڕێژی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌كه‌ن به تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی مانگا و گامێشیان تێدا به‌خێو ده‌كرێت و مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌یان پێده‌درێت.