هەرێمی کوردستان.. هۆشداری لە جۆرێک دەرمانی ساختە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی هاوردەکردن و دروستکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان، سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە كە لە بازاڕەكانی چەند ناوچەیەكی هەرێم دەستیان بەسەر جۆرە دەرمانێكی ساختەدا گرتووە. 

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" تیمەکانی چاودێری دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لە میانی سەردانە مەیدانییەکانیاندا بۆ شوێنە دەرمانسازییەکانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان، لە چەند ناوچەیەك دەستیان بەسەر دەرمانێکی ساختەدا گرتوە بە ناوی (Duphaston) بە سێ ژمارە باچی ٣٦٤٩٣٥، ٣٦١٩٨٤، و ٣٦٨٥٦٣". 

بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان وێڕای ئاگاداركردنەوەی هاوڵاتیان لەو جۆرە دەرمانە، داواش لە هەموو شوێنە دەرمانسازییەکان لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە مامەڵەی فەرمی بە کڕین و فرۆشتنی دەرمانەوە دەكەن، خۆیان بە دووربگرن لە فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، بەپێچەوانەوە بەتوندی سزادەدرێن.



PM:05:35:09/08/2024