ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی دەروندروستییە

ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی دەروندروستی دیاریکراوە و ئامانج لە دیاریکردنی ئەمڕۆ وەکو ڕۆژی جیهانی دەروندروستی هێنانە سەرخەتی وڵاتانی نێودەوڵەتییە بۆ ئەوەی گرنگی زیاتر بە چارەسەری نەخۆشی دەرونی بدرێت. 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی بە ڕۆژی جیهانی دەرون دروستی کردووە کە ساڵانە لەم ڕۆژەدا یاد دەکرێتەوە و چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت. 

ئامانج لە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە، بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە پرسە تەندروستییە دەروونییەکان و ئەو بەربەستە کۆمەڵایەتییانەیە کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. 

نەخۆشییە دەروونییەکان چەندین حاڵەت لەخۆ دەگرێت کە کاریگەرییان لەسەر باری دەروونی و بیرکردنەوە و ڕەفتاری کەسەکان هەیە، وەک (خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و ترس … هتد). 



PM:06:02:10/10/2024