وەزارەتی تەندروستی هەرێمی رایدەگەیەنێت" لە هەر ١٠٠ هەزار كەس
لە كوردستان ١٥١ كەسیان توشی شێرپەنجە بوون.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری تووشبوونی شێرپەنجەی بڵاویکردەوە کە لە هەر ١٠٠ هەزار كەس ١٥١ كەس توشی شێرپەنجە بوون و دەڵێت" ڕێژەی
تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستاندارتی جیهانییەوەیە".
لەو ڕوونكردنەوەیەدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو
پەیج و ئەکاونتانە بە درۆدەخاتەوە کە بڵاویانكردۆتەوە كە " هەر ٥٣ خولەك
جارێك، كەسێك لە هەرێمی كوردستان تووشی شێرپەنجەدەبێت".
وەزارەتی جەخت دەکاتەوە کە جارێكی تر بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی
كوردستانی دووپات دەكاتەوە كە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە
خوار ستاندارتی جیهانییە، کە لە سەد هەزار كەس ١٩١ كەسی تووشبوو هەیە، بەمەش لە
جیهان بۆ هەر کاتژمێرێک دووكەس تووش دەبن.
هەر لە ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشخراوەتەڕوو،
هاووڵاتیان دڵنیادەكەینەوە كە پێویست ناكات بەو جۆرە هەواڵانە دڵگرانبن، كە لە
پێناو كۆكردنەوە و لایك هەوڵی ترساندن و دڵەڕاوكێ بڵاو دەكەنەوە، ئەم جۆرە
كارانەشیان دوورە لە مرۆڤایەتی و پێویست بە دڵە ڕاوكێی دروستكردن ناكات.