دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزیری تەندروستی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند" بە بڕیاری وەزیری تەندروستی و ئاگاداری ئەنجومەنی وەزیرانی بە بێ ئەوەی لەناو وەزارەتدا باسکرابێت گرێبەست کراوە کە تەواوی تاقیگەی نەخۆشخانەی حکومییەکان لە هەرێم دەدرێتە بەیەک کۆمپانیا بۆ ماوەی دە ساڵ".
ئاشکراشی کرد کە ئەم بابەتە وردەکاری زیاتر روون نییە و نە تەنها ئەرکەکە زیاتر دەبێت لە حکومەت و هەم بە زەرەری تەندروستی هاوڵاتیان دەبێت و تێچووی زیاتر دەبێت، چونکە زۆربەی ئامێرەکانی شیکاری لە تاقیگەی حکومی هەیە و پیویست بە کەرتی تایبەت ناکات.
ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەم بیرۆکەیە نە چاککاری تێدایە نە هیچ ئیبداعێکی تێدایە و تەنها قۆرخکارییە و هەموو تاقیگەکان بە کەرتی تایبەتەوە ئەگر داوای گۆڕینی ئامێری پشکنین لە بەغداش بکەن بە بێبەرامبەر بۆیان ئەگۆڕێت.