وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە نوسراوێکدا ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی لەبارەی چۆنییەتی بەکارهێنانی هۆڕمۆنی خەو (میلاتۆنین) بڵاوکردەوە و دەڵێت" کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ ئەم دەرمانە بێ ڕێنمایی پزیشک بەکارنەهێنن".
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان کراوە و تێیدا هۆشداری لە چۆنییەتی بەكارهێنانی هۆرمۆنی خەو (میلاتۆنین) دەدات و ڕایگەیاندووە" نابێت منداڵی خوار تەمەن ١٢ ساڵ میلاتۆنینیان لەگەڵ دەرمانی پاسیفلۆرا پێبدرێت".
هەر لە ڕێنماییەکەدا تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، نابێت كەسانی خوار ١٨ ساڵ ئەم دەرمانەیان بێ ڕاوێژكاری پزیشی پێبدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، نابێت ئەم دەرمانە بە هیچ شێوەیەك بدرێتە منداڵی تەمەن دوو ساڵ.