دڵه‌کزێ و ئازار و تڕشه‌ڵۆکی گه‌دده یه‌کێکه له‌و کێشه ته‌ندروسته باوانه‌ی که زۆرێک له ڕۆژوانان دووچاری ده‌بن له مانگی ڕه‌مه‌زاندا.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، لە نوسینێکیدا ئاماژەی بە گرنگترین هۆکار و شێوازی چارەسەرکردنی دڵه‌کزێ و ئازاری گەدە کردووە کە ئەوانیش بریتین لە:
١. ده‌ستپێکردنی به‌ربانگ به خواردنی ناتەندروست وەک خواردنه‌وه گازیه‌کان.
٢. خواردنی بڕێکی زۆر له ترشیات و خواردنی سوێر و سوێرکراو و بیبه‌ری توند و به‌هاراتی توند و تیژ.
٣. خواردنی بڕێکی زۆر له خواردنی چه‌ور و سووره‌وه‌کراو.
٤. خواردنی بڕێکی زۆر له خواردن و پەلەکردن لە کاتی نانخواردن.
٥. خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆری چا و قاوه و ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە.
٦. نەخواردنەوەی بڕێکی پێویستی ئاو.
٧. جگه‌ره‌کێشان به‌تایبه‌ت ڕاسته‌وخۆ پاش به‌ربانگ یان ڕۆژوو شکاندن.
٨. پاڵ که‌وتن یان نووستن ڕاسته‌وخۆ دوای به‌ربانگ و پارشێو.
ـ شێوازی چاره‌سه‌رکردنی:
- دوورکەوتنەوە لە هۆکارەکانی بە تایبەت ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی دڵەکزێ و هەڵە باوەکان لە کاتی بەڕۆژوو بوون.
- خواردنەوەی کوپێ لە چای گوڵە بەیبوون یان گوڵە مێخەک بە گەرمی.
- زۆر جار ڕەنگە بە دەرمانێکی دژی دڵەکزێ ئازار و سوتانەوەکە نەمێنێت بەڵام نابێ به بەردەوامی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەکار بێت بە تایبەت ئەگەر نیشانەی دیکەی لەگەڵدا بێت.
- بە هیواشی نان بخۆ، دوای نانخواردن تا نیو کاتژمێر پاڵمەکەوە.
- خواردنی کەوچکێک له هەنگوین لە ناو پیاڵەیەک ئاوی شلەتێن یا پیاڵیەک چەرەسی کاڵی نەبرژاو یا مۆزێک کە بە تەواوی پێگەیشتبێت یا سێوێک.