بەمشێوەیە ڕێگری بکە لە بۆنی ناخۆشی دەم لە مانگی ڕەمەزاندا

لە مانگی رەمەزاندا بەهۆی ئەوەی رۆژووەوان ماوەیەكی زۆر خواردن ناخوان، بۆنی دەم یەكێك لەو گرفتانەیە كە زۆرجار كەسانی دیكە بێزار دەكات، بۆ ئەوەی لە بۆنی دەم رزگارت بێت ئەم رێگایانە بەكاربێنە:

پاككردنەوەی ددان و زمان لە رێگەی فڵچەی تایبەت، دەبێت هەموو رۆژێك دوای نانی ئێوارە و پێش نوستن و دوای پارشێو ددان و زمان بشۆرێت، بە مەرجێك هەرجارێكی شوشتنەكە لە سێ خولەك كەمتر نەبێت.

بەكارهێنانی داوی ددان بۆ ئەوەی ئەو كەلێنانەی كە فڵچەیان پێناگات بەهۆیەوە پاكبكرێنەوە.

دوای پاككردنەوەی ددان دەبێت غەرغەرە بە پاككەرەوەی دەم بكرێت و ئەم پاككەرەوەیەش رێژەیەكی كەم لە ماددەی كلۆریكسیدینی تێدابێت.

لەسەرخۆ نانخواردن، لەبەرئەوەی خێرا نانخواردن دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی لیك لە دەمدا كە ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر ناخۆشكردنی بۆنی دەم، دەكرێت لە دوای نانخواردن بنێشتی بێ شەكر بجاورێت كە دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی دەردانی لێك لە دەم بۆ نەهێشتنی بۆنەكەی.

راوێژكردن بە پزیشكێكی شارەزای بواری كۆئەندامی هەرس بۆئەوەی بزانرێت ئایا كێشەكانی گەددە نەبوونەتە هۆكار بۆ ناخۆشبوونی بۆنی دەم، ئەگەر بتەوێت پێش ئەنجامدانی پشكنین لە بۆنی ناخۆشی گەدە رزگارت بێت، ئەوا دەتوانیت قەنەفڵ (مێخەك) بجویت.

خواردنەوەی رێژەیەكی زۆر ئاو پێش نووستن بۆ ئەوەی جەستە بە شێداری بمێنێتەوە، هەروەها دەبێت خواردنی سووك بخورێت.

لە دوای نانخواردنی ئێوارە بۆ رزگاربوون لە بۆنی دەم و گەددە واباشە هێل و دارچین بەكاربێنیت، ئەوجا لەناو چا یاخود هەر شێوەیەكی دیكە، سەردانیكردنی پزیشكی ددان بۆ دڵنیابوون لەوەی دەم و پوك هیچ هەوكردنێكی بەكتریایی تێدانییە كە دەبێتە هۆی ناخۆشكردنی بۆنی دەم.



AM:10:41:04/03/2025