بنەماکانی خواردنی تەندروست لە مانگی ڕەمەزاندا

لە مانگی رەمەزاندا پێویستە هەموومان ئاگاداری خواردن و تەندروستیمان بین ، بۆیە پێویستە ئاگاداری خۆمان بین بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خواردنی تەندروست لە کاتی ڕۆژووگرتندا.

چەند رێنماییەک بۆ خواردن و خواردنەوەکان :

دوای خواردنی پارشیو ئەگەر دەکرێت مەخەون.

بەربانگەکەت بە شلەی گەرم و چەند خورمایەک دەست پێ بکە.

دوور بکەوەرەوە لە خواردنی گۆشتی کەم کوڵاو و پەلەوەر.

باشترە خواردنی کوڵاو و هەڵم بەکاربهێنرێت.

تەعقیمکردنی سەوزە و میوە 

دوای بەربانگ میوە بخۆ. 

خواردنی سووک و بە ئاسانی هەرس دەکرێت بۆ بەربانگ باشترە . 

خواردنی شەربەتی میوە و شۆرباکان یارمەتی هاوسەنگی ئاو و کانزاکانی لەش دەدات.

خواردنەوەی چای نەعنا سوودی هەیە بۆ هەرسکردن، ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە، تامێکی فێنک و تازەگەری پێدەبەخشێت، بەتایبەتی دوای ڕۆژوو شکاندن و خواردنی ژەمێکی سووک، بۆ پارشێوانیش شەربەتی خورما دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان کە وزە زیاد دەکەن.

لەکاتێکدا ماست خواردنەوەیەکی پرۆبایۆتیکە کە پاڵپشتی تەندروستی ڕیخۆڵە دەکات و یارمەتی هەرسکردن دەدات، هاوکات سەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆم و پرۆتینیشە، گێزەر و ئاوی پرتەقاڵ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و C کە هەردووکیان سوودێکی زۆریان هەیە بۆ سیستەمی بەرگری لەش.

هاوکات سرکەی سێو یارمەتی هەرسکردن دەدات، ئاستی شەکری خوێن ڕێکدەخات و ژەهرەکان لە جەستەدا دەردەکات، بەڵام بە ڕێژەیەکی هاوسەنگ، و لە کۆتاییدا چای بابۆنی، زەنجەفیل یان هیبیسکوس بخورێتەوە، زەنجەفیل بەشدارە لە باشترکردنی هەرسکردن.





PM:10:54:04/03/2025