ئەو کەسانەی نەخۆشی جگەریان هەیە لە ڕەمەزاندا چی بکەن؟

لە مانگی ڕەمەزاندا ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ دەکەن بۆ پشکنین و ڕێکخستنی دەرمانەکانیان لە مانگی ڕەمەزاندا، بەڵام بەشێک لە توشبووانی هەوکردنی جگەر کە لەم مانگەدا بەڕۆژودەبن و بەشێکی زۆریان لەلایەن پزیشکانەوە داوایان لێدەکرێت ڕێنماییە پزیشکییەکان جێبەجێبکەن بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر تەندروستییان نەبێت.

دکتۆرە ئەسما جەمیل پسپۆڕی نەخۆی جگەر و کۆئەندامی هەرس لە زانکۆی مەنسورەی میسر، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (العربیە) ڕایگەیاندووە" نەخۆشی جگەر جۆری هەیە، هەروەها پێویستە هەموو نەخۆشێک پێش مانگی ڕەمەزان ڕاوێژ بە پزیشکەکەی بکات، و بزانێت ئایا باری تەندروستی ڕێگە بە ڕۆژووگرتن دەدات یان نا". 

هەروەها ڕوونیکردەوە، نەخۆشی جگەر کە هەرگیز ڕشانەوەیەکی خوێناوی نەبووە، یان ئازاری سکی بەدواوەبێت دەتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕۆژوو بێت، بەڵام دەبێت پابەند بێت بە ڕۆژووشکاندنەکە لە کاتی خۆیدا و دوای نەخات، لەگەڵ پێویستی درەنگ خواردنی ژەمی ئێوارەدا، هەروەها دەبێت شەکر و شلەمەنی بخوات، دەبێت خۆی بەدوور بگرێت لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر، دوای هەموو ئەوانیش پێویستە پزیشك دەستنیشانی ئەو خۆراكە بكات كە نابێت بیانخوات.

د. ئەسما ئەوەشی خستەڕوو، ئەو نەخۆشانەی کە تووشی گرێ بوون لە جگەردا، ڕۆژووگرتنیان بە تەواوی قەدەغەیە، چونکە دەبێت پابەند بن بە خواردنی دەرمانەکانیان لە کاتی خۆیدا، هەروەها ڕۆژوو کاریگەری لەسەر تەندروستییان دەبێت، ئەوان کەسانێکن کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و ڕێگەیان پێدەدرێت لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوویان بشکێنن تا کاریگەری لەسەر تەندروستییان دروست نەکات. 



PM:12:09:05/03/2025