شەش ڕێنمایی بۆ دورکەوتنەوە لە زیادبوونی کێش لە مانگی ڕەمەزاندا

لەگەڵ درێژەدان بە ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزاندا و هاوڵاتییان زیاتر لە ١٢ کاتژمێر خۆیان بە دوور دەگرن لە خواردن و خواردنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە ھەندێک کەس لەم مانگەدا لە بری ئەوەی کێشیان کەم بکات قەڵەوتر دەبن. 

ڕۆژنامەی زەمانی تورکی لە بابەتێکدا چەند ئامۆژگاریەک دەخاتەڕوو کە یارمەتی دەردەبێت لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا کێشت بپارێزیت لەوانە: 

١- لە نانی بەربانگدا بە پرۆتین و ڕیشاڵ دەستپێبکە

لە بری ئەوەی ڕۆژووەکەت بشکێنیت بە خواردنی سورکراوەی قورس و کاربۆهیدرات، سەرەتا بە دوو کوپ ئاو و خورما، شۆربای دڵخوازت ڕۆژووەکەت بشکێنە، پاشان ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین و ڕیشاڵ، ئەمەش زیاتر خۆت بە تێری دەهێڵێتەوە و ڕێگری دەکات لە زیادەڕۆی لە خواردن.

٢- شێدارکردنی جەستە بەشێوەیەکی زیرەک

بڕێکی زۆر لە خواردنەوەی ئاو دەتوانێت فێڵ لە جەستەت بکات و هەست بە برسێتی بکات، دوور بکەوەرەوە لە ڕۆژووشکێنەکەت بە خواردنەوە شەکردارەکان، لە بری ئەوە ئاو، یان چای گیایی هەڵبژێرە، هەوڵبدە لانیکەم (٨-١٠) پەرداخ ئاو لە نێوان کاتی بەربانگ و پارشێو بخۆیتەوە، بۆ ئەوەی جەستەت شێدار بمێنێتەوە و دوور بکەویتەوە لە خواردنی کەم و ناپێویست.

٣- ئاگاداری خواردنە شەکردارەکان بە

هەرچەندە شیرینیەکانی ڕەمەزان بەتامن، کالۆریشیان زۆرە، ئەمەش بەو مانایە نییە کە بە تەواوی واز لە خواردنیان بهێنیت، دەتوانیت قەبارەی بەشەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەیت، هەروەها لە بری ئەوەی زۆر بخۆیت، هەفتەی یەک دوو ڕۆژ شیرینی دڵخوازت بخۆیت.

٤- چالاک بمێنەرەوە

جا پێش نانی بەیانی بێت یان دوای نانی بەیانی، ڕۆیشتن بەپێ بۆ ماوەی (٣٠) خولەک زۆر باشە بۆ هێشتنەوەی جەستەت لە جوڵە و یارمەتیت دەدات بۆ پاراستنی کێشت، ئەگەر حەزت لە وەرزشە ئەوا کاتژمێرێک یان دوو کاتژمێر دوای نانی بەیانی وەرزش بکە و کاتێک جەستەت لە حاڵەتی دابینکردنی وزەدایە، بەرنامەی بۆ دابنێ.

٥- پلاندانان بۆ بەربانگێکی هاوسەنگ

ئەگەر پێت وایە وازهێنان لەبەربانگ بیرۆکەیەکی باشە، ئەوا تۆ هەڵەیت، بەجێهێشتنی دەبێتە هۆی زیادەڕۆی لە خواردنی نانی بەیانیدا، بۆیە دڵنیابە لە خواردنی ژەمێکی هاوسەنگ کە پڕە لە پرۆتین و ڕیشاڵ بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دواتردا هەست بە سستی نەکەیت.

٦- گوێ لە جەستەت بگرە

لەبری ئەوەی بە سەریعی خواردن بخۆیت، بە هێواشی بخۆ و بە باشی بیجو و کاتێک هەست بە تێری دەکەیت واز بێنە نەک زۆر تێر، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە وەرگرتنی کالۆری ناپێویست و ڕێگە بە جەستەت دەدات خۆراکەکان بە باشی هەرس بکات.



PM:02:24:06/03/2025