ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی زیادەڕەوی لە خواردنی شیرینی دەکەن لە مانگی ڕەمەزاندا

پسپۆڕێکی بواری خۆراک ڕایدەگەیەنێت" پێویستە لە مانگی ڕەمەزاندا خواردنی شیرینی کۆنتڕۆڵبکرێت". هەروەها پێشنیاری ئەوەش دەکات کە شیرینی وەک میوە لە بری شیرینی قورس و شەکر بەکاربهێنرێت. 

دوای ماوەیەکی زۆر لە برسێتی لە مانگی ڕەمەزاندا، ڕەنگە ئارەزووی خواردنی شیرینی لەسەر سفرەی ئێواران زیاتر بێت، بەڵام فاتمە گیزم بەهادر پسپۆڕی بواری خۆراک، بە ڕۆژنامەی زەمانی تورکی ڕاگەیاندووە" دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت بۆ ئەوەی گەدە ماندوو نەبێت و ئاستی شەکر لە خوێندا لە پڕ بەرزنەبێتەوە". 

فاتمە گیزم بەهادیر جەختی لەسەر پێویستی خواردنی شیرینی بەشێوەیەک کردەوە کە پرۆسەی هەرسکردن لە دوای ژەمی بەیانیان ئاسانتر بکات و وتی" باشترە لە جیاتی ئەوەی نانی بەیانی بخورێت، شیرینی یەک دوو کاتژمێر دوای نانی بەیانی بخورێت، پێویستە بەشە بچوکەکان بخۆیت و دوور بکەوەرەوە لەو شیرینیانەی کە بڕێکی زۆر شەکر و چەوری تێدایە، واتە دوور بکەوەرەوە لە شیرینی دەوڵەمەند بە شەکر و چەوری". 

بەهادیر جەختی لەوە کردەوە کە ئەو خۆراکانەی پڕۆتین و ڕیشاڵ و چەوری تەندروستیان تێدایە پێویستە لە کاتی بەربانگ و پارشێودا بخورێت و دەڵێت" دەتوانن ئەو شیرینیانە بە باشتر بزانن کە بە بەکارهێنانی شیرینی سروشتی وەک میوەی وشککراوە و شوکولاتەی تۆخ و شیر و هەنگوین ئامادەکراون، بەڵام خواردنی میوە و شیرینی لە یەک کاتدا ڕەنگە شەکری خوێن زۆر بەرز بکاتەوە". 



AM:12:05:10/03/2025