پسپۆرێکی بواری خۆراک ڕایدەگەیەنێت" ئاوسانی سک و زیادبوونی غازات یەکێکە لەو کێشه ته‌ندروستییانەی کە دەبێتە هۆی بێزاربوونی نەخۆش، لە هەمانکاتدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ڕۆژووانان دوچاری ئه‌م کێشه‌یه ده‌بنه‌وە".
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک، لە پەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی" ئاوسانی سک و غازاتی زۆر نه‌خۆشی نییه، به‌ڵکو بریتییه له حاڵه‌تێکی کاتی یان هه‌میشه‌یی و و هۆکاری زۆره، یه‌کێکه له نیشانه‌کانی گه‌لێک نه‌خۆشی و پێویسته هۆکاره‌کانی ده‌ستنیشانبکرێت و به ڕێگه‌ی دروست چاره‌سه‌ر بکرێت".
ئەو پسپۆرە شێوازی چاره‌سه‌رکردن و خۆپاراستن لە ئاوسانی سک و غازاتی بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:
- خواردنەوەی ئاو ١٠ خولەک بۆ چارەکێک پێش خواردنەکانی دیکە، لە بەربانگدا و پێش پارشێو ڕۆڵێکی باش دەبێنێت لە کەمکردنەوەی غازات و ئاوسانی سک.
- پاڵنەکەوتن دوای خواردن و خواردنەوە بە نیو کاتژمێر بە لایەنی کەمەوە.
- دوورکەوتنەوە لە بنێشت جووین و خواردنەوە گازییەکان.
- خواردن به هێواشی و جوینی به باشی، دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنی بڕێکی زۆر له خۆراک به‌په‌له و به‌سه‌ریه‌که‌وه.
- خواردنه‌وه‌ی هه‌شت په‌رداخ یان زیاتر له ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێودا، هه‌موو نیو کاتژمێر جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه، ئاوه‌که فێنک بێت یان شلەتێن باشتره له ئاوی زۆر سارد.
- خواردنی بڕێکی زۆر له‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵه‌کان، وه‌ک سه‌وزه و زۆربەی میوەکان وەک مۆز و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان وه‌ک ئاردی بۆر، برنجی بۆر یان قاوه‌یی.
- دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی دەبنە هۆی زیادبوونی غازات وەکپاقلەمەنییەکان، شیر، سێ‌و، هەندێک سەوزەی وەک قەڕنابیت، کەلەرم، بڕۆکلی، پیاز، توور، لەگەڵ نەخواردنی خواردنە خێراکان.
- خواردنەوەی گیراوەی نەعنا و زەنجەبیل شەوی دوو پەرداخ یان چای لیمۆ بە نەعنا .
- وازهێنان یان کەمکردنەوەی جگەرەکێشان و نێرگەلە.
- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان و تەواوکەری خۆراکی وەک پڕۆبایوتێک و دەرمانی چارەسەری گرژبوونی کۆڵۆن.
- دەستنیشانکردنی هۆکاری غازات وەک هەستەوەری بە گلۆتین، هەرسنەکردنی لاکتۆز، هەستەوەری بە دانەوێڵە و بە شیر.
- زیادکردنی جووڵه و وه‌رزشکردن و دوورکه‌وتنه‌وه له دانیشتن و پاڵکه‌وتنی زۆر به دیار تەلەفزیۆن و موبایل و ئه‌نته‌رنێته‌وه، چوون و گه‌ڕانه‌وه به پێ بۆ مزگه‌وت و کردنی نوێژی ته‌راویح سوودیان زۆره.
- خواردنی سه‌وزه و میوه زۆر گرنگه به تایبه‌ت ئه‌و خۆراکانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه وه‌ک ترۆزی، خه‌یار، شووتی، قه‌یسی، هه‌وڵبده سێ بۆ چوار جار له نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیانخۆیت.
- ڕێکخستنی کاته‌کانی نوستن، دووربکه‌ره‌وه له شه‌ونخوونی، به ڕۆژ مه‌خه‌وه و به شه‌و به‌خه‌به‌ر بیت تا کاتی بەربانگ.
- پێویسته ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت دوا بخرێت، خواردنی زه‌ڵاته و میوه له‌کاتی پارشێودا زۆر به سووده.