دکتۆر کامهران ڕەسول ژاژڵهیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، لە بابەتێکدا باس لە کاتی خواردنی ڤیتامین و کانزاکان دەکات لە مانگی ڕەمەزاندا کە بەمشێوەیە:
- ئەو ڤیتامینانەی کە لە چەوریدا دەتوێنەوە وەک ڤیتامین (A , D , E , K) ڕاستهوخۆ دوای بەربانگ یان پارشێو.
- مەڵتی ڤیتامین کە هەموو ڤیتامینەکانی تێدا بێت ڕاستهوخۆ دوای بەربانگ.
- ئاسن دوو کاتژمێر دوای بەربانگ و باشتر وایە ڤیتامین سی یان سەوزە و میوەی فرێشی لەگەڵدا بخورێت تا باشتر هەڵبژێرێت.
- مەگنسێوم دوای پارشێو یان کاتی خەو چونکە یارمەتی زوو نوستن دەدات.
- کالسیۆم دوای پارشێو و باشتر وایە ڤیتامین دی لەگەڵدا بخورێت و نابێت لەگەڵ ئاسن بخورێت.
- ئۆمێگا سێ کاتی بەربانگ کردنەوە لەگەڵ خواردن.
- کۆمەڵەی ڤیتامین بییەکان دوای بەربانگ.
- زینک دوو سەعات دوای بەربانگ.