تەندروستی هەرێم ڕێنمایی ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ ڕۆژووەوانان بڵاوکردەوە و دەڵێت" بە خواردنی خورما و خواردنەوەی ئاو بەربانگ بكەرەوە".
وەزارەتی تەندروستی هەرێم، بڵاویکردەوە" خورما ڕاستەوخۆ و بەخێرایی ڕێژەی شەكر لە خوێندا بەرز دەكاتەوە، بەمەش ووزە بە لەش دەبەخشێت، هەروەها سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە كانزاكان وەك پۆتاسیۆم و ئاسن".
لە ڕێنماییەکەدا تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاو یارمەتی دەدات لە دووبارە شێداربوونەوەی لەش و ئامادەكردنی كۆئەندامی هەرس بۆ وەرگرتنی خواردن و خوێ كانزاییەكان بە جەستە دەبەخشێت.