بۆ لە ڕەمەزاندا کێشمان زیاد دەکات؟

پزیشکێکی پسپۆڕی بواری زانست خۆراک نهێنی زیادبوونی کێشی بەشێک لە ڕۆژووەوانان دەخاتەڕوو و دەڵێت ئەم کەسانە هه‌رچه‌نده‌ به‌ڕۆژوون، به‌ڵام کێشیان زیاد ده‌کات.

کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، گرنگترین هۆکاره‌کانی زیادبوونی کێش بەم جۆرە دەخاتەڕوو؛

۱ ـــ که‌می جوڵه‌ وسستی و وه‌رزشنه‌کردن له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو، دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ دیار ته‌له‌فزێۆن مۆبایل و کۆمپیوته‌ره‌وه‌ شه‌وانه‌ به‌ به‌رده‌وامی.

۲ ـــ خواردنی بڕێکی زۆر خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ وزه‌، وێنه‌ی برنج و شله‌ و گۆشت و ناوساجی، خواردنی سوورکراوه‌ و شیرینی .

۳ ـــ خواردنه‌وه‌ باوه‌کانی مانگی ڕه‌مه‌زان، وه‌ک؛ شه‌ربه‌تی مێوژ هه‌موو ڕۆژێک .

٤ ـــ نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو و وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش .

٥ ـــ نه‌خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ یان که‌مخواردنی .

٦ ـــ زۆر خواردنی خورما و میوەی وشکراو .

۷ ـــ پارشێو نه‌کردن یان خواردنی چه‌ور و شیرینی و برنج و شله‌ له‌ پارشێودا .

۸ ــــ نه‌خواردنی زه‌ڵاته‌ و سه‌وزه‌ و شۆربا له‌ سه‌ره‌تای به‌ربانگکردنه‌وه‌ .

۹ ــــ شه‌ونخوونی و نه‌خه‌وتن تا پارشێو .

ئەو پزیشکە پسپۆرەی بواری زانستی خۆراک ئاماژەی بەوەشداوە، هه‌رچه‌نده‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز هه‌لێکی باشه‌ بۆ دابه‌زینی کێش، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش و "قه‌ڵه‌وی ورگ” له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بۆته‌ دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاو .



AM:10:42:16/03/2025