لە مانگی ڕەمەزاندا پێست پێویستی بە چاودێری زیاترە، لە ئەنجامی گۆڕانکاری لە ڕۆتینی ڕۆژانەدا، وەک نەخواردنەوەی ئاوی پێویست، نەخەوتنی پێویست، هەروەها گۆڕینی سیستمی خۆراک، پێست زیاتر ئامادە دەبێت بۆ وشکبوونەوە و لەدەستدانی درەوشاوەیی و تازەییەکەی.
پەیڕەوکردنی ڕۆتینی ڕۆژانەی چاودێری پێست لە مانگی ڕەمەزاندا زۆر پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی و تازەیی لە پاککردنەوەی قوڵ و شێدارکردنی پێستەوە تا خواردنی تەندروست و خەوتنی پێویست، هەنگاوی سادە هەیە کە دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە دروستبکات.
ماڵپەڕی عەرەبی (سيدتی)، چەند ڕێنماییەکی گشتگیر دەخاتەڕوو سەبارەت بە ڕێگاکانی پاراستنی پێستی تازە لە مانگی ڕەمەزاندا، بۆ ئەوەی بە درێژایی ئەم مانگە چێژ لە پێستێکی درەوشاوە و جوان وەربگریت.
- پاککردنەوەی قوڵی پێست
پاککردنەوەی قوڵی پێست یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان بۆ پاراستنی پێستێکی تەندروست و تازە لە مانگی ڕەمەزاندا، یارمەتی لابردنی پیسی و چەوری زیادە دەدات، هەروەها کونیلەکان پاک دەکاتەوە، هەروەها پاککردنەوەی گیرانی کونیلەکانی پێست کەمدەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە دروستبوونی زیپکە کە دەکرێت لە مانگی ڕەمەزاندا زیاد بکات، بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنەکان و خوی خواردن، هەروەها خانە مردووەکانی پێست لادەبات کە ڕێگری لە توانای پێست دەکات بۆ هەڵمژینی بەرهەمە خۆراکیەکان.
- شێوازەکانی پاککردنەوەی قوڵی پێست
پاککەرەوەیەکی نەرم هەڵبژێرە کە پێکهاتەی سروشتی تێدایە وەک چای سەوز یان ئالۆڤێرا و پێستت پێی بشۆ.
پێستت بە سکرابێکی سروشتی، وەکو تێکەڵەیەک لە شەکر و زەیتی زەیتون، بۆ لابردنی خانە مردوەکانی پێست، دوور بکەوەرەوە لە زیادەڕەوی لە قڵیشاندنی پێست بۆ ئەوەی پێستت تووشی خوران نەبێت.
بۆ ماوەی ٥-١٠ خولەک دەموچاوت بخەرە بەر هەڵم بۆ کردنەوەی کونیلەکان و لابردنی پیسی کەڵەکەبوو.
بۆ پاککردنەوەی کونیلەکان بە قوڵی و هەڵمژینی زەیتی زیادە، ماسک بەکاربهێنە، دەتوانیت ماسکی هەنگوین و ماست تاقیبکەیتەوە بۆ شێدارکردن و خۆراکدانی پێستت دوای پاککردنەوە.
- چاودێری پێست دوای پاککردنەوەی قوڵ
گرنگیدان بە پێستت دوای پاککردنەوەی قوڵ یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان بۆ بەدەستهێنانی پێستێکی ڕوون و درەوشاوە، یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی ئەنجامەکان و پاراستنی هاوسەنگی و شێدارکردنەوەی، لێرەدا هەنگاوی کاریگەر دەخەینەڕوو بۆ گرنگیدان بە پێستت دوای پاککردنەوەی قوڵ، دڵنیابوون لەوەی کە بە تازەیی و تەندروست دەمێنێتەوە.
دوای پاککردنەوەی پێستت، تۆنەرێک بەکاربهێنە بۆ هێورکردنەوەی پێست و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی پێست، هەروەها کونیلە کراوەکان توند بکەرەوە، دەتوانیت تۆنەرێکی سروشتی هەڵبژێریت، وەک ئاوی گوڵ یان ئاوی خەیار، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی ئارامکەرەوە و تازەگەری هەبێت.
ڕەنگە پاککردنەوەی قوڵ چەوری سروشتی پێست لێبسەنێتەوە، بۆیە شێدارکردنی پێستت هەنگاوێکی بنەڕەتییە، شێدارکەرەوەیەکی دەوڵەمەند بە پێکهاتەی خۆراکی وەک ترشی هیالۆرۆنیک یان سیرامید بەکاربهێنە، بۆ گەڕاندنەوەی ئاوی لەدەستچوو.
سیرۆمێک هەڵبژێرە کە ڤیتامین سی تێدایە بۆ گەشاوەکردنی پێست، یان سیرۆمێک هەڵبژێرە کە نیاسینامیدی تێدایە بۆ کەمکردنەوەی سووربوونەوە و ئارامکردنەوەی پێست، سیرۆمەکە یارمەتی قوڵی خۆراکدانی پێست دەدات بەهۆی فۆرمولەی چڕەکەیەوە.
دوای پاککردنەوەی قوڵ، پێست زیاتر هەستیار دەبێت بە تیشکی خۆر، بۆیە، دڵنیابە لە بەکارهێنانی دژەخۆر کە فاکتەری پاراستنی لانیکەم SPF٣٠ بێت، بۆ ئەوەی لە زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی بیپارێزیت.
دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی چاودێری پێست کە ماددەی کیمایی پزیشکی یان بۆنی بەهێزی تێدایە دوای پاککردنەوەی قوڵ، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی خورانی پێست، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوو پابەندبە بە بەرهەمە ئارامکەرەوە و نەرمەکانەوە.
ناوچەی دەوروبەری چاوەکان پشتگوێ مەخە، لە کاتی بەڕۆژووبووندا نیشانەکانی ماندوێتی لە دەوری چاوەکان دەردەکەون، بەکارهێنانی کرێمی چاو کە کافاین یان خەیار لە خۆدەگرێت بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی چاو و ڕەشی ژێر چاو.
هەندێک ئامۆژگاری بۆ پاراستنی پێستت پێش و دوای نانی بەیانی لە مانگی ڕەمەزاندا
- لە نێوان بەربانگ و پارشێودا ئاوی پێویست بخۆرەوە، هەروەها گرنگی بە خواردنی ئەو خۆراکانە بدە کە دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسێنەر، وەک سەوزە و میوە.
- خواردنەوە دەوڵەمەندەکان بە دژە ئۆکسێنەر وەک چای سەوز زیاد بکە بۆ بەرزکردنەوەی تەندروستی پێست.
- پێش نانی بەیانی، ئاوی گوڵ یان تۆنەرێکی ئارامکەرەوە بەکاربهێنە بۆ ئەوەی پێستت زیندوو بکاتەوە، هەروەها دەتوانیت ماسکی شێدارکەرەوە یان خۆراک بەخش بەکاربهێنیت کە پێکهاتەی سروشتی وەک هەنگوین یان ئالۆڤێرا لە خۆدەگرێت.
- دوای نانی بەیانی، ژەمێکی زیادەی چاودێری بە پێستەکەت بدە بە بەکارهێنانی سیرۆمێکی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامینەکان، وەک ڤیتامین سی، پاشان بەدوایدا کرێمێکی شەوانە کە کاردەکات بۆ دووبارە دروستکردنەوەی خانەکانی پێست لە کاتی خەوتندا.
- دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی مادەی جوانکاری قورس، هەروەها بە بەرهەمی سوک و دۆستی پێست بیگۆڕە بۆ ئەوەی کونیلەکان نەگیرێت.
پێش بەکارهێنانی ئەم ڕێگانە یان چارەسەرانە پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.