ئەو خۆراکانە چین کە باشترە دوای رۆژو شکاندن بخورێن؟

زۆرجار شیرینی و خواردنەوە شەکردارەکان لە باوترین ئەو خۆراکانەن کە مرۆڤەکان ڕۆژوویان پێ دەشکێنن، ئەمەش بەهۆی ئەو باوەڕەی کە ئەم پێکهاتانە پێویستن بۆ جەستە بۆ گەڕاندنەوە یان جیگرتنەوەی ئەو وزەیەی لەدەستچووە.

پێویستە یەکەم خواردنەکان کە دوای چەند کاتژمێرێکی زۆر بەڕۆژووبوون دەیخۆیت، بە وردی هەڵبژێردرێت.

شلەمەنی و سوپ
پسپۆڕان پێیان وایە ئەو خۆراکەی لە یەکەم ژەمت دوای ڕۆژووگرتن گرنگە بیخۆیت بڕیک لە شلەمەنی و سوپە، چونکە یارمەتیدەرن بۆ بەرزکردنەوەی سوودە تەندروستی و جەستەییەکانی بەڕۆژووبوون.

تەنانەت ئەگەر لە کاتی پارشێوانیشدا هەستت بە برسێتییەکی زۆر کرد، خۆت بەدوور بگرە لە خواردنی ژەمێکی گەورە و قورس، ئەم خووە خراپە دەبێتە هۆی زاڵبوونی کۆئەندامی هەرس و نیشانەکانی وەک ئاوسانی سک و زیادەڕۆیی لە خواردن و هەرس نەکردن.

سنووردارکردنی خواردن بۆ تەنها 8 کاتژمێر یان کەمتر لە ڕۆژێکدا لە مانگی ڕەمەزاندا، دەبێتە هۆی ئەوەی زۆر کەس لە کاتی نانخواردن زیاتر لە ئاسایی خواردن بخۆن ئەمەش بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوساتانەیە کەلەکاتی ڕۆژووگرتندا خواردنی تێدا نەخوراوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و کێشەی هەرسکردن و خووی ناتەندروستی خواردن.

ئەو خۆراکانە چین کە باشترە بە گەدەی بەتاڵ بخورێن؟

١- شۆربای سەوزە و شیر و ماست، بەو پێیەی ئەم پێکهاتانە یارمەتیدەرن بۆ بەرزکردنەوەی چالاکی و هاوسەنگی بەکتریا بەسوودەکان لە کۆئەندامی هەرسدا.

٢- سەوزەی گەڵادار: وەک سپێناخ و قەیسی و پەڵپینە و سەوزە گەڵا تۆخەکانی تر، کە هەڵبژاردەیەکی نایابن بۆ دوای ڕۆژووشکاندن، بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە خۆراکییەکان و کاریگەری نەرمیان لەسەر کۆئەندامی هەرس.

هەروەها کالۆری کەمیان هەیە و دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵ، ئەمەش یارمەتی جەستە دەدات بە نەرمی بگەڕێتەوە بۆ خواردن لە هەمان کاتدا ماددە خۆراکییە پێویستەکان دابین دەکات بەبێ ئەوەی تووشی شۆکی زیادەڕۆیی لە خواردن یان هەڵاوسانی شەکری خوێن بێت.

٣- سەوزەی کوڵاو: کوڵاندنی سەوزە ڕێژەی ڕیشاڵەکانی کەم دەکاتەوە، وادەکات کەمتر سترێسیان لەسەر کۆئەندامی هەرس هەبێت، هاوکات پارێزگاری لە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسانە پێویستەکانی دەکات.

٤- میوە: خواردنی میوە دوای بەڕۆژووبوون بڕێکی باش کاربۆهیدرات و ڤیتامین و کانزاکان دەبەخشێت، ئەمەش یارمەتی پڕکردنەوەی ئاستی وزە دەدات لە هەمان کاتدا ئەگەری تێکچوونی هەرس کەم دەکاتەوە. هەروەها میوەکان دەوڵەمەندن بە ئاو، ئەمەش یارمەتی شێدارکردنی جەستە دەدات و هەستکردن بە تێربوون بەرز دەکاتەوە.

٥- گوێز: گوێز سەرچاوەیەکی سەرەکی بەخشینی وزەیە، کە دەتوانێت یارمەتی جێگیرکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا بدات و ڕێگری بکات لە بەرزبوونەوەی لەناکاو دوای ماوەیەک لە ڕۆژووگرتن.

هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، کە پاڵپشتی هەرسکردن دەکات و هەستکردن بە تێربوون بەرەوپێش دەبات.

٦- ماسی و پەلەوەر و هێلکە و گۆشت: دوای ماوەیەک لە بەڕۆژووبوون لەوانەیە لەش سوودمەند بێت لە پڕکردنەوەی ترشە ئەمینییەکان و ماددە خۆراکییەکان کە پاڵپشتی چاککردنەوەی ماسولکەکان و کارکردنی بەرگری لەش و تەندروستی گشتی دەکەن.

بۆیە سەرچاوەی پرۆتینی ئاژەڵان ڕێژەیەک لە پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکانی کوالیتی بەرز دابین دەکەن کە یارمەتی گەڕانەوەی ئاستی وزە دەدەن و هەستکردن بە تێربوون بەرەوپێش دەبەن، ئەمەش یارمەتی گەدە دەدات وردە وردە و بە نەرمی بگەڕێتەوە بۆ هەرسکردن.

٧- شۆربا و شۆربای: ئەو پرۆتینانەی بە ئاسانی هەرس دەبن لە شۆربای مریشک و گۆشت یان شۆربای ئێسکدا دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی ئازاری گەدە، و یارمەتی گەدەبدات بەباشی خواردن هەرسبکات و دوورتبخانەوە لەو ئازارە ناخۆشە لەناکاوەی بە سکت بگات.



PM:04:35:19/03/2025