له ئه‌نجامی گۆڕانی که‌ش و پله‌ی گه‌رما له وه‌رزی به‌هاردا کۆمه‌ڵێک خۆراک هه‌ن پێویسته زۆر بخورێن بۆ به‌هێزکردنی به‌رگری له‌ش و خۆپاراستن له په‌تا و هەستیاری که له سه‌ره‌تای به‌هاردا زۆر باوه.
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک، لە بابەتێکدا ئاماژەی بە باشترین خۆراکەکان کردووە بۆ وەرزی بەهار کە بریتین لە:
١- ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین سی وه‌ک ؛ میوە مزرەمەنیەکان وەک پڕته‌قاڵ و لانگی ، شلیک ، ڕێواس ، هه‌ڵوژه‌ی سەوز ، قه‌زوانی سه‌وز ، چوالەی سەوز ، مزرە سێ‌و .
٢- سپێناخ و بڕۆکلی و باشتر وایە کەمێک بکوڵێنرێن تا زیاتر سوود لە بڕی ئەو ڤیتامین (A) وەربگیرێت کە لەو سەوزە دایە، هەروەها کەلەرم بە تایبەت کەلەرمی بچووک.
٣- ماسی بە تایبەت ماسی سەلموون
٤- چەرەزات بە تایبەت گوێز و بادام و گازۆ
٥ - ماست
٦ - سیر
٧- قارچک و گێزەر
٨- گیا بەهاریە کوردەواریەکان.
ئه‌و خۆراکانه‌ی باشتره نه‌خورێن یان کەمیان لێ بخورێن لەو کەسانەی هەستیاری وەرزی و ڕەبۆیان هەیە:
که‌ره‌وز و مه‌عده‌نووس بۆ ئەو کەسانەی حەساسیەتیان هەیه بە هەڵاڵەی دار‌و درەخت و گوڵ.
ترشیات و خواردنی خۆشکراو
به‌هاراتی زۆر له خواردن
فاست فوود.