ماست یه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی که پزیشکه پسپۆڕه‌کان کۆکن له‌سه‌ر سووده ته‌ندروستیه‌کانی، به یه‌کێک له باشترین خوادنه‌کان داده‌نرێت له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به تایبه‌ت له ژه‌می پارشێودا.
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک، لە بابەتێکدا باس لە گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌کانی ماست دەکات کە بەمشێوەیە:
۱ ـــ سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ پڕۆتین، هه‌ستی برسیه‌تی که‌م ده‌کاته‌وه له کاتی به‌ڕۆژبووندا.
۲ ـــ بڕێکی باش له ڤیتامینه‌کانی تێدایه وه‌ک ڤیتامین (B و D) له‌گه‌ڵ کانزاکانی وه‌ک کالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسێوم.
۳ ـــ ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان که بریتییه لە بەکتریا سوود به‌خشه‌کان به له‌ش که کاری کۆئه‌ندامی هه‌رس ڕێکده‌خات و پاش سکچوون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی باێوتیکه‌کان ژماره‌ی به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان که‌م ده‌کات و له ناو ده‌چن.
٤ـ بۆ خۆپاراستن له نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربوونی ددان.
٥ ــــ که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.
٦ ـــ ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات.
۷ ـــ ماستی بێ چه‌وری ڕێگری ده‌کات له زیادبوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات.
۸ ــــ به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕیخۆڵه‌دا.
۹ ـــ ماستی بێ چه‌وری خۆراکێکی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به شیر هه‌یه یان ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه.
۱۰ ـــ یه‌کێکه له باشترین خواردنه‌کان بۆ ئه‌و ئافره‌تی دووگیانی به‌ڕۆژوو به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت.
۱۱ ـــ یارمه‌تی ڕێک کردنه‌وه‌ی خه‌و دەه‌دات.
۱۲ ــــ یارمه‌تی چاکبوونه‌وه‌ی قورحه و هه‌وکردنی گه‌دده و دوانزه‌گرێ ده‌دات به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت.