گونجاوترین کاتەکانی ئەنجامدانی وەرزشکردن لە مانگی ڕەمەزاندا

ئەگەر کەسێک بیەوێت بە ڕۆژ وەرزش بکات وا باشە عەسرێکی فێنک و کاتژمێرێک پێش بەربانگ وەرزشێکی سووک بکات، وەکو ڕۆیشتن و وەرزشی سویدی و ئامێری ڕاکردن، نابێت وەرزشی قورس و بەرزکردنەوەی قورسایی بکات.

دکتۆر داهات حەوێزی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوی و شەکرە و غودە لە نوسینێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، زۆر کەس هەوڵ دەدەن بەردەوام بن لە وەرزشکردن و شێوازی ژیانیان تێک نەدەن، بەڵام تینویەتی و هیلاک بوونی ڕۆژوو بەربەستی سەرەکییە لەبەردەمیان کە واز لە وەرزشیش دەهێنن دوای ڕەمەزان کێشیان زیاد دەکات و لیاقەیان نامێنێ.

داهات حەوێزی بەگشتی باشترین كاتەكانی وەرزشكردن بە چەند خاڵێک دەخاتەڕوو کە بریتین لە: 

ئەگەر کەسێک بیەوێت بە ڕۆژ وەرزش بکات وا باشە عەسرێکی فێنک و سەعاتێک پێش بەربانگ وەرزشێکی سووک بکات وەکو ڕۆیشتن و وەرزشی سویدی و ئامێری ڕاکردن، نابێت وەرزشی قورس و بەرز کردنەوەی قورسایی بکات.

لە کاتی ڕۆژوو شکاندن پێویستە ئاو و شلەمەنی زۆر بخواتەوە، لە بەینی بەربانگ و پارشێو بەلایەنی کەمییەوە سێ لیتر ئاو بخواتەوە. بۆ بەربانگ شۆربای نیسک زۆر بە سوودە، چونکە بڕێکی باش لە پڕۆتین و کاربۆهیدرات ی تیایە.

خواردنی مۆز و خورما بۆ وەرزشەوان زۆر باشە چونکه دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم کە ماندویەتی و شەکەتی و گرژبوونی ماسولکەکان دوای وەرزش کردن کەم ئەکەنەوە.

پێویستە سەوزە و میوە و شەربەت و شیر زۆر بخورێتەوە بڵام دوور کەونەوە لە خواردنەوەی چا و قاوە و بیبسی کە لێدانی دڵ زیاد ئەکەن و میزپێکەرن و جەستە ووشک ئەکەنەوە.

وا باشه دوورکەونەوە لە وەرزش کردنی لەبەر تیشکی خۆر و لە کاتی نیوەڕوان بۆ ئەوەی ووشک نەبنەوە و گورچیلەیان زیانی پێ نەگات.، وەرزش کردن بۆ ماوەیەکی درێژ (لە سەعاتێک زیاتربێ) شەکرەی خوێن زۆر دائەبەزێنی و دوور نیە زیان بە مێشک و دڵ بگەیەنێت.

تا دوو كاتژمێریش دوای بەربانگ وەرزش کردن تەندروست نیە، چونکە لەوکاتەدا جەستە سەرقاڵی گەدە و ڕیخۆڵەکانە بۆ هەرس کردنی خواردن و دەستکەوتنی ووزە و ناپرژێتە سەر وەرزش کردن.



PM:08:27:23/03/2025