وشه‌ی گه‌ڵامێو له کورده‌واری یه‌کسه‌ر یاپراخی گه‌ڵامێومان بیر ده‌خاته‌وه که تام و چێژی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له لای زۆربه‌ی هاوڵاتییان به تایبه‌ت له وه‌رزی به‌هاردا.
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک، لە بابەتێکدا باس لە گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌کانی گه‌ڵامێو دەکات کە بەمشێوەیە:
که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌وکردن وه‌ک هه‌وکردنی جومگه‌کان و له‌وزه‌تێن چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمێگا سێ و مادده دژه ئۆکسانه‌کانی تر.
باشتر کارکرنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و زیاتر هه‌ڵمژینی پێکهاتووه‌کانی ناو خۆراک و که‌مکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی گه‌دده و ڕیخۆڵه‌کان.
یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا له ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه.
به‌هێزکردنی ئێسقان و ددانه‌کان چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به کالسێوم.
به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و یارمه‌تی خۆپارستن ده‌دات له هه‌ندێ جۆری شێرپه‌نجه.
ڕێگری کردن له سه‌وه‌فان و نه‌خۆشیه‌کانی تری جومگه‌کانی له‌ش چونکه بڕێکی زۆر مه‌نگه‌نیزی تێدایه.
ڕێگری کردن و چاره‌سه‌ری که‌م خوینی چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن.
که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به قه‌بزی و ده‌رئه‌نجامه‌کانی.
پاراستنی دڵ له نه‌خۆشی به هۆی بوونی بڕێکی زۆر له مادده‌ی پۆتاسیۆم.
که‌م کردنه‌وه‌ی ته‌شنووجی ماسولکه‌کان چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به مه‌گنسێوم.
ڕۆڵی هه‌یه له پێکهاتنی مادده‌ی کۆلاجین که گرنگه له پارستنی پێست و ده‌م و چاو و هێشتنه‌وه‌ی گه‌شی و گه‌نجی ڕوخسار.
به‌هێزکردنی توانای بینین و پاراستنی ته‌ندروستی چاو.