دوای مانگی ڕەمەزان چی بکرێت بۆ ئەوەی تەندروستی خۆت بپارێزیت؟

پزیشکان و شارەزایانی بواری خۆراک دوای مانگی ڕەمەزان چەند ئامۆژگارییەکی تەندروستی بە ڕۆژووەوان دەدەن بۆ پاراستنی تەندروستی و ڕێکخستنی جەستەیان. 

لە دوای کۆتاییهاتنی مانگی ڕەمەزان گرنگە بۆ ڕۆژووەوان کە ڕێکخستنە تەندروستییەکانیان بەشێوەیەکی دروست بگۆڕن، بۆ ئەوەی جەستەیان بە تەندروستی بمێنێتەوە کە ئەمە چەند ڕێنماییەکن بۆ ڕۆژووەوەن لە دوای ڕەمەزان چی بکەن؟

- ڕێکخستنی خواردنی ڕۆژانە: پزیشکان هۆشداری دەدەن
 بە هێواشی بگەڕێنەوە بۆ خواردنی ئاسایی، چونکە لە مانگی ڕەمەزاندا گەدەت ڕاهێنراوە بە کەم خواردن، بۆیە پاش ڕەمەزان خواردن بەشێوەیەکی هێواش زیاد بکە، وەک ڕۆژانی پێش ڕەمەزان، بە مەبەستی ڕێگرییکردن لە کێشی زیادەی جەستە و پاراستنی گەدەت. 

- بەردەوامبوون لە خواردنی تەندروست: دوورکەوە لە خواردنی چەوری و سوێر و شەکری زۆر کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش یان نەخۆشی، هەروەها گرنگە ڕۆژانە خواردنی پرۆتین و ڤیتامین، وەک سەوزە و میوە بخۆن بۆ گەڕاندنەوەی وزەی جەستەتان. 

- بەردەوام بە لە خواردنەوەی ئاو بەشێوەیەکی تەندروست، ڕۆژانە نزیکەی (٢-٣) لیتر پێویستە بۆ پاراستنی هاوسەنگی شلەمەنی لەشت.  

- پاراستنی شەکرە لە خوێن: ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە، پزیشکان هۆشداری دەدەن کە بە ڕێکی پشکنین بکەن و لە خواردنی شەکر و شیرینی دوور بکەونەوە.  

- چاودێری کۆلسترۆل و پەستانی خوێن: خواردنی چەوری کەمبکەنەوە، لە بری ئەوە ڕۆنی ئاسایی و ماسی و سەوزە بۆ خواردنەکانتان زیاد بکەن. 

ئەگەر نەخۆشی وەک شەکرە، پەستانی خوێن، یان نەخۆشی گەدەت هەیە، پێویستە پەیوەندی بە پزیشکەوە بکەیت بۆ گۆڕینی دەرمانەکان یان کاتەکانی وەرگرتن.  

ئامۆژگارییە گشتییەکان: 

- خەوی ڕێک: ڕۆژانە (٧-٨) کاتژمێر بخەون بۆ پاراستنی سیستەمی بەرگری جەستە.   

- دوورکەوتنەوە لە کافاین و خواردنی خێرا بۆ ڕێگری لە نائارامی گەدە.  

- بەردەوامبوون لە وەرزش بە مەبەستی پاراستنی کێش و تەندروستی دڵ.  

- پاش ڕەمەزان هەندێک خەڵک خواردنی زۆر دەخۆن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، بۆیە هاوسەنگی بپارێزە. 



PM:03:33:28/03/2025