پزیشکێکی کورد لە بابەتێکدا باس لە سودەکانی خواردنی گیا بەهارییە خۆسکەکان دەکات و دەڵێت" دەتوانرێت وەک ڕەمزی تەندروستی و لەش ساغی ناو ببرێن".
د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، لە بابەتێکی تەندروستیدا کە بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندوە" سوودە تەندروستیەکانی گیا بەهارییەکانی کوردستان وەک کنگر، پونگە، گۆزروان، کاردی، کوزەڵە، ڕێواس، مێلاخە زۆرن، بە ڕادەیەک کە دەتوانرێت وەک ڕەمزی تەندروستی و لەشساغی ناو ببرێن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر گیایەگ تایبەتمەندی و سود و گرنگی خۆی هەیە، بەڵام دەتوانرێت سودەکانی لە خاڵانەدا کۆبکرێتەوە:
یارمه‌تی دابه‌زینی کێشی له‌ش ئه‌دات له کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ ڕێگری کردن له قه‌ڵه‌وی
خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان
خۆپاراستن له به‌ردی زراو و که‌م کردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری لاوه‌کی ده‌رمانه ئازار شکێنه‌کان
خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌وکردنی جومگه چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه
پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ر بوونی پووک
یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا ، میوه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی شه‌کره
به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ
یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن و پاکردنه‌وه‌ی جگه‌ر له مادده ژه‌هراوه‌یه‌کان
پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو
چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات
چاره‌سه‌ری ڕه‌بۆ و خۆپاراستن له که‌مخوێنی و چاره‌سه‌رکردنی
به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و یارمه‌تی زوو چاک بوونه‌وه‌ی برین
ڕێگری‌کردن له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهیزی