تەندروستی سلێمانی ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەو شوێنانەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون تێیاندا بڵاوبووەتەوە، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بگرنەبەر:

- گۆشتی ئاژەڵی ماڵی لەناو دەفرێک بە داپۆشراوی بپارێزە لە دژی قرتێنەر.

- پاشماوەکان لە سەبەتەی خۆڵی دژە قرتێنەر فڕێبدە و زووزوو سەبەتە خۆڵەکە پاکبکەرەوە و خێرا پاشماوەکان فڕێبدە.

- دەرگا و پەنجەرەکان بەباشی بە پەردەی دژە مێشوولە دابپۆشە.

- دار، خشت و کەرەستەکانی دیکە بەلانیکەم ٤٠ مەتر لە ماڵەکەت دووربخەرەوە.

- گژوگیا لاببە و لق و پۆپی زیادەی دارەکان ببڕەوە.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بە نیشانەکانی توشبوون بەو نەخۆشییەی بڵاوکردووەتەوە، لەوانە، (هێڵنج و رشانەوە، ئازاری ماسولکە، ئێسک یان جومگەکان، تا، سکچوون، گێژخواردن و ماندوبوون و شەکەتی).

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە نیشانەکان، مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەکە دروستدەکەن، لەوانە، (خوێنبەربوونی ژێر پێست، ناڕێکی لە کاری کۆئەندامی دەمار، لەدەستدانی هۆش، پەککەوتنی گورچیلە، هەناسەدان و جگەر).

تەندروستی سلێمانی باسی لە ژمارەیەک هۆکار کردووە کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکە زیاتر دەکەن لەوانە: 

– کارکردن لەگەڵ کەسانی توشبوو.

– خواردن یان سەربڕینی ئاژەڵی توشبوو.

– دووبارە بەکارهێنانی سرنجی بەکارهاتوو لە ڕێی دەمارەوە.

– ئەنجامدانی کرداری (سێکس) بەبێ خۆپارێزی.

– کارکردن لە دەرەوە، یان لەو باڵەخانانەی مشکیان تێدایە.

– بەرکەوتن بەر خوێن، یان شلەکانی تری کەسێکی توشبوو.



PM:11:10:19/04/2025