وەزیری تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت" ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ ١٩ کەس بەرزبووەوە".
ساڵح مەهدی وەزیری تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە بارەگای وەزارەت سازکرا، ڕایگەیاند" تووشبوونی تۆمارکراو لە پارێزگای زیقار چڕبوونەتەوە، لەگەڵ (٧) تووشبوون، (٤) لە کەرکوک، و (٣) لە موسەننا و باقی تووشبوونەکان دابەشکراون لەگەڵ یەک تووشبوون لە چەند شوێنێک و گیان لەدەستدانیش تەنها دوو کەسن".
وەزیری تەندروستی عێراق ئاشکراشیکرد، یەکێک لە قوربانییەکان ئەندامی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بووە و لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ نەخۆشێکی تووشبوو بە نەخۆشییەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
وەزیری تەندروستی لە درێژەی لێدوانەکەیدا بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ڕێکارەکانی خۆپارێزی کە دەبێت لەلایەن خانمانی ماڵەوە و ئاژەڵدار و قەسابەکانەوە پەیڕەوی لێبکرێت، جەختی لە گرنگی و پێویستی بەکارهێنانی دەستکێش و شۆردنی گۆشت بە باشی پێش چێشت لێنان بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە کردەوە.
هەروەها ئاماژەی بە پێویستی گرتنەبەری ستانداردی تەندروستی و خۆپارێزی و بەکارهێنانی تەعقیم و تەعقیمکەر لە قەسابخانەکان و ناوچەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ بۆ بنبڕکردنی ئەم نەخۆشییە کرد.