تەندروستی هەرێم: دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوی تای خوێنبەربوونمان تۆمارکردووە

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە، یەکێکیان ئەمڕۆ دوای تێکچوونی باری تەندروستی گیانی لەدەستداوە". 

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەداخەوە ماوەی چەند مانگێکە تای خوێنبەربوون لە عێراق بڵاوبووەتەوە و هەرێمی کوردستان لێی دابڕاو نییە".

وتیشی" تا ئێستا دوو حاڵەتی تووشبوونمان تۆمارکردووە، یەکێکیان ژنێکی ماڵەوەی تەمەن ٤٥ ساڵە و ئەمڕۆ بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە، بەڵام دواتر گیانی لەدەستدا کە خەڵکی ناحیەی شیلادزی سەر بە قەزای ئامێدیە". 

ڕوونیشیکردەوە، ژنەکە لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو ئاژەڵانەی لەناو ماڵەکەدا هەڵیانگرتووە تووشی نەخۆشییەکە بووە. 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو نەخۆشییە درمییە، و ئەگەر لە عێراق و ناوچەکانی دەوروبەری کوردستان بڵاوبێتەوە، بەدڵنیاییەوە بە تەواوی ناوچەکەدا بڵاودەبێتەوە.



PM:07:35:10/05/2025