وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربون و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکە ساڵی ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" به‌سه‌رپه‌رشتى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆی هەرێم و به ئاماده‌بوونى دكتۆر سامان به‌رزنجى، وه‌زيرى ته‌ندروستى و بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و و سەرۆکی دەستەی ژینگە و ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گۆڕانی کەش و هەوا و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌يوه‌نداره‌كان و سه‌رجه‌م پارێزگار و سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره سه‌ربه‌خۆكان و ئه‌ندامانى ژوورى ئۆپه‌راسيۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى قه‌يران و كاره‌سات، له وه‌زاره‌تى ناوخۆ كۆبونه‌وه‌ى ژوورى ئۆپه‌راسيۆن به‌ڕێوه‌چوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆبونه‌وه‌كه تايبه‌ت بوو به دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كه بريتى بوون له چۆنيه‌تى ڕێگريكردن و ئاماده‌كارى بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى په‌تاى تاى خوێنبه‌ربوون و پاراستنى سه‌لامه‌تى هاوڵاتییان، هاوكات ئاماده‌كارى بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى وشكه‌ساڵى و كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رييه‌كانى.
هەروەها هاتووە" له ميانه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا دواين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى تاى خوێنبه‌ربوون و بارودۆخى ئێستا‌و ئه‌و ئاماده‌كارييانه‌ى كه پێويستن بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاكه و دواتر بابه‌ته‌كانى تايبه‌ت به وشكه‌ساڵى و لێكه‌وته و كاريگه‌رييه‌كانى و مه‌ترسيه پێشبينيكراوه‌كانى قۆناغى ئاينده و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ر به ووردى خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ، وه‌زيرى ناوخۆ سوپاسى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاو و ڕێككاره سه‌ركه‌وتوانه‌ى كه تاوه‌كو ئێستا گيراونه‌ته به‌ر هاوكات رۆڵى پارێزگار و سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره سه‌ربه‌خۆكانى به‌رز نرخاند له چاودێريكردن و گرتنه‌به‌رى ڕێككاره‌كان به‌سه‌ركه‌وتوويى كه توانراوه پێشگيرى بكرێت له ته‌شه‌نه‌كردنى په‌تاكه و چەندین ڕاسپاردە و بڕیاڕ تایبەت بە هەردوو بابەت دەرکران".