ئەمڕۆ پێنج شەممە تەندروستی دهۆک تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی تووشبوونی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون ڕاگەیاند.
د.سەگڤان حەسەن بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی دهۆک، رایگەیاند" حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمار کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشەکە ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵە و خەڵکی دەڤەری شێلادزێیە لە قەزای ئامێدی.
ڕوونیشیکردەوە، ئەو ژنە خوشکی ژنێکە کە لە ١٠ی ئەم مانگەدا، بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە لە سنووری قەزای ئامێدی گیانی لەدەستداوە.
لە ئێستادا نەخۆشەکە لە نەخۆشخانەی ئازادی دهۆک لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و باری تەندروستی جێگیرە.
بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتەی ئەمڕۆ، سێیەم تووشبووی تای خوێنبەربوونە لە مساڵدا لە هەرێم تۆمارکراوە.