وەزارەتی تەندروستی: تووشبووانی ئایدز لە عێراق سنووردارە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ڕێکارەکان و پشکنینەکانی نەخۆشییە گواستراوەکان بۆ ئه‌و کەسانه‌ ده‌كرێت كه‌ كه‌ دێنه‌ نێو خاكی عێراقه‌وه‌". هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە حاڵەتەکانی ئایدز زۆر سنووردارە بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی دانیشتووان.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند" حاڵەتی ئایدز لە عێراق لەو ناوچانەدا بوونی زۆر كه‌مه‌ هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشییە تا ئێستا حاڵەتەکان زۆر کەم بوون بە بەراورد بە ژمارەی دانیشتوان". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو حاڵەتانەی تۆمار دەکرێن لە ڕێگەی دەستنیشانکردنی پێشوەختە پێش نەشتەرگەری یان لە کاتی پشکنینە پێویستەکاندا، پشکنینی پێش هاوسەرگیری، چاندنی ئەندامەکانی جەستە و ئەوانی دیکە دەبێت. 

سەیف بەدر ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی تووشبووان تا ئێستا سنووردارە، هەر حاڵەتێکیش لە نزیکەوە چاودێری دەکرێت لەلایەن سەنتەری نیشتمانی بۆ نەخۆشییەکانی کەمی بەرگری و بەشەکانی سەربەخۆی لە بەغدا و پارێزگاکان، لە ڕووی توانای دەستنیشانکردن و دەرمان و پێداویستییە پێویستەکانەوە، هیچ کەم و بۆشاییەک لەم ڕووەوە نییە. 

به‌در باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی تەندروستی پشت بە ڕۆڵی ڕاگەیاندن دەبەستێت لە بڵاوکردنەوەی پەروەردەی تەندروستی و هۆشیاری دەربارەی ئەم نەخۆشییە و شێوازەکانی گواستنەوە و خۆپاراستن. 



PM:09:09:03/06/2025