ئەمشەو دووشەممە وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوونی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی ڕاگەیاند.
کەمێک پێش ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" حاڵه‌تێكی دیكه به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا، ئه‌ویش پیاوێكی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی چوارچرای شاری سلێمانیه و ته‌مه‌نی ٤١ ساڵه کە له ڕێگای سه‌ربڕینی چه‌ندین ئاژه‌ڵ، به‌ركه‌وته‌ی ئاژه‌ڵی توشبوو بووە".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گومانلێكردن به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون و بوونی نیشانه‌كانی و چه‌ندین ڕێكاری ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ری پزیشكی گیراونه‌ته‌به‌ر، له ئێستادا له ژێر چاودێری پزیشكی له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و تا ئێستا باری ته‌ندروستی جێگیره.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی هەرێم داوا له هاوڵاتییان دەکات کە رێنماییه پزیشکیەکان جێبه‌جێبكه‌ن.
جەختیش دەکاتەوە، له كاتی بوونی گومان و نیشانه‌كانی نه‌خۆشی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ پێویسته تیمه‌كانی ڤێتێرنه‌ری ئاگاداربكه‌نه‌وه، یان هاوڵاتییانی به‌ركه‌وتوانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ یان به‌رهه‌مه‌كانی ئاژه‌ڵ له كاتی بوونی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی ناته‌ندروست، به‌خێرایی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن بێ دواكه‌وتن.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا ته‌نها شه‌ش حاڵه‌ت ده‌سنیشانكراون و پشتڕاستكراونه‌ته‌وه كه حاڵه‌تێكیان له‌به‌ر قورسی باری ته‌ندروستی گیانی له‌ده‌ستدا و حاڵه‌ته‌كانی دیكه به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و له نه‌خۆشخانه ده‌رچوون.