چارەسەرێک بەبێ بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی بۆ چارەسەری شێرپەنجە دۆزرایەوە

بۆ یەکەمجار توێژەرانی کۆریای باشور جۆرە چارەسەرێکیان بەبێ بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی بۆ چارەسەری شێرپەنجە دۆزیوەتەوە
توێژەرانی پەیمانگەی پێشکەوتووی زانست و تەکنەلۆژیای کۆریای باشوور جۆرە چارەسەرێکیان دۆزیوەتەوە کە بەبێ بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی و چارەسەری تیشک، دەتواندرێت چارەسەری شێرپەنجە بکات.

پڕۆفیسۆر کوانگ هیو چۆ، توێژەر و سەرپەرشتیارێکی کارەکەیە و دەڵێت: چارەسەرەکە لەڕێگەی سیستمێکی کۆمپیوتەریی ژیریی دەستکردە بە ناوی BENEIN کە توانای ناسینەوە و دەستکاریکردنی جینی بەرپرس لە خانە شێرپەنجەییەکانی هەیە.

سیستمەکە توانای دەستنیشانکردنی سێ جینی سەرەکیی شێرپەنجەیی  هەیە و توێژەران پێیان وایە، ئەگەر ئەو جینانە کپ بکرێن، ئەوا گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەوەستێت.

گرنگی ئەو جۆرە لە چارەسەرە لەوەدایە کە لە چارەسەرە باوەکانی ئێستای شێرپەنجە  چەندان کاریگەریی لاوەکییان هەبێت کە بۆ ژیانی تووشبووان ناخۆش بێت و شێوازی ژیانیان تێکبدات، چونکە ئەو چارەسەرانە لەگەڵ لەنێوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان، هێرشیش دەکەنە سەر خانە ساخەکانی جەستە.




PM:05:21:21/06/2025