مانگی ڕابردوو ٨٣٨ منداڵ لە سلێمانی لە دایکبوون

تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٨٠٠ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایکبوون". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ٨٣٨ منداڵ لە نەخۆشخانەی فێرکاری لە دایکبوون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارەیە ٤٢٦ منداڵیان کوڕ بوون و ٤١٢ منداڵی دیكەشیان کچ بوون.

تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ٤٦٣ منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایکبوون و ٣٧٥ منداڵ لە ڕێگەی نەشتەرگەری لەدایکبوون، هەروەها ١٥ حاڵەتی لەدایکبوونی دوانە تۆمارکراوە.

باسی لەوەشکردووە، ١٩٢ منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون، ٩٣٧ سۆنەر گیراوە و شەش هەزار ٨٠٤ پشکنینی تاقیگەیی و ٢١٠ چارەسەری سروشتی و ٦٧٥ كوتانی بی سی جی بۆ منداڵان ئەنجام دراوە.



PM:01:14:04/07/2025